رۆژنامه‌وانه دیاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌مشێوه‌یه تۆڵه‌ی خاشوقچی له سعوودیه ده‌كه‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نووسه‌ر و رۆژنامه‌وانه دیاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا داوا ده‌كه‌ن، ناوی شه‌قامه‌كه‌ی به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه له واشنتن بگۆڕن و بیكه‌ن به "جه‌مال خاشوقچی"، یه‌كێك له‌وانه‌ش په‌یامنێری كاروباری نێوده‌وڵه‌تی واشنتن پۆست، د‌یڤید كیرك پاتریكه.
كوژرانی جه‌مال خاشوقچی، له‌ناو كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبول، سه‌رنجی ته‌واوی جیهانی به‌لای خۆیدا راكێشاوه، به‌رپرسانی هه‌ندێك وڵاتی ئه‌وروپاش، سه‌ردان و به‌شداریكردنی كۆنگره و كۆنفرانسه‌كانییان به‌هۆی ئه‌و رووداوه، له سعوودیه هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
خاشوقچی، ره‌خنه‌گر و نه‌یاری سه‌ره‌كی سیاسه‌ته‌كانی ئێستای سعوودیه بوو و وتاره‌كانی له رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست" بڵاوده‌كرده‌وه.
میدیاكانی توركیا باس له‌وه ده‌كه‌ن، سعوودیه تیمێكی تایبه‌تی بۆ بێده‌نگكردنی خاشوقچی ناردووه و له‌ناو كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش له ئیستانبول كوژراوه، حكوومه‌تی ریازیش به هۆی رووداوه‌كه 18 كه‌سی ده‌ستگیركردووه.
At Khashoggi memorial in London, a call for Washington DC to rename the street outside the Saudi embassy: Jamal Khashoggi Circle
— David D. Kirkpatrick (@ddknyt) October 29, 2018
سه‌رچاوه: BBC
ئ. م