خهڵاتێك به ناوی "خهڵاتی مێسی" ساڵانه دهدرێته باشترین یاریزانی لالیگا
خاڤێر تێباسی سەرۆکی ئەنجوومەنی لالیگای ئیسپانیا ئاشکرای دەکات کە بیرۆکەیەک هەیە هاوشێوەی خەڵاتی زازا کە ساڵانە پێشکەش بە باشترین گۆڵکاری لالیگا دەکرێت، دوای خانەنشین بوونی لیۆنێل میسی یاریزانی بارسێلۆنا، خەڵاتێک بە ناوی ''خەڵاتی میسی" پێشکەش بە باشترین یاریزانی لالیگا بکرێت و لە داهاتووشدا کار لەسەر ئەم بیرۆکەیە دەکرێت.
خاڤێر تێباسی سەرۆکی لالیگا بهمشێوهیه له بارهی ئهم بیرۆكهیه راستییهكانی خستهڕوو: بهخشینی خەڵاتی مێسی بیرۆکەیەکە کەسانێک دایان ڕشتووە و پێویستە لە داهاتوودا بە باشی بیری لێ بکرێتەوە پێش ئەوەی کە بریاری لەسەر بدرێت.
من پێموایە لیۆ دوای وازهێنانی لە یاریکردن بە باشترین یاریزانی مێژوو ناوی دەنوسرێتەوە، هەرچەندە ئێستاش باشترینی مێژووە، بیرۆکەیەکی جوانە کە دوای خانەنشین بوونی مێسی خەڵاتێکی دیاری بکرێت وەکو خەڵاتی مێسی پێشکەش بە باشترین یاریزانەکان بکرێت، کاتێک کە خەڵاتێک بە ناوی زازا هەبێت و بدرێت بە باشترین گۆڵکاری لالیگا، چۆن ناکرێت کە خەڵاتێک بە ناوی مێسیش هەبێت و بدرێت بە باشترین یاریزانی لالیگا، کەواتە بیرۆکەی خەڵاتی مێسی بیرۆکەیەکی جوانە و لە داهاتووشدا کاری جدی لەسەر دەکرێت.