خراپترین یاریزانی ریال مه‌درید ده‌ستنیشان كرا

به‌ به‌شداریی هه‌زاران هانده‌ر، خراپترین یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید ده‌ستنیشان كران

راپرسیەکی رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا، بێنزێما، رامۆس و گاریس بەیل ناسناوی خرابترین یاریزانی ئەم وەرزەیان بەرکەوتووە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا راپرسیەکی بۆ خوێنەرانی ئەنجامداوە و لەم راپرسیەدا داوای لە بەشداربووانی کردووە کە خرابترین یاریزانی ریال مەدرید تا ئەم کاتە دیاری بکەن.

له‌ ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌، لە پلەی یەکەم گاریس بەیلی وێلزی وه‌ك خراپترینی ریال مه‌درید ده‌ستنیشان كراوه‌ کە نزیکەی 44 هەزار کەس دەنگیان بە ئاست خراپی ئەم هێرشبەری داوە، لە دوای ئەویش سێرخیۆ رامۆس لە پلەی دووەم دێت و ئەم بەرگریکارە ئیسپانیە نزیکەی 41 هەزار کەس دەنگیان بە خراپی ئاستی ئەوداوە و پلەی سێیەمیش بەر کەریم بێنزیمای فڕەنسی کەوتووە.

هەر یەکە لە ڤاران، ئاسینسیۆ، مۆدریچ، کرووس، ئیسکۆ، کۆرتۆوا و مارسێلۆش پلەکانی دیکەیان بەرکەوتووە.