ئیدارەی شەرعی دەگەڕێتەوە شنگال

دەست بە كارەكانیان دەكەنەوە

K24 - دھۆك

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ئیدارەی شەرعی بگەڕێنەوە شارۆچکەی شنگال و دەست بەکارەكانیان بكەنەوە.

وەیس نایف بەدەل، سەرۆکی ئەنجوومەنی قەزای شنگال بە کوردستان24 راگەیاند: "دوای کۆبوونەوەمان لەگەڵ فەرماندەکانی سوپای عێراق لە سنووری پارێزگای نەینەوا، بڕیاردراوە ئیدارەی شەرعی بگەڕێتەوە شنگال و دەست بە کارەکانی بکاتەوە".

لە دوای هێرشەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی عێراق لە دوای 16ی ئۆکتۆبەری 2017، ئیدارەی شەرعی لە شارۆچکەی شنگال کشانەوە و لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا پۆستەکانی ئەو سنوورە لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە پڕکراونەتەوە و بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێن.