فه‌تح و سائیرون له‌سه‌ر وه‌زیری ناوخۆ رێككه‌وتن
K24 - هه‌ولێر:
ئەندامێكی ھاوپەیمانی فەتح باس لە رێككەوتنێكی نێوان ھاوپەیمانێتییەكەیان و سائرون لەبارەی ھەڵبژاردنی فالح فەیاز بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆ دەكات.
حەسەن شاكر عۆدە پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی فەتح رایگەیاند: "ھەریەك لە ھاوپەیمانێتی سائرون و فەتح، لەسەر ھەڵبژاردنی فالح فەیاز لە پۆستی وەزارەتی ناوخۆ لە دانیشتنی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران رێككەوتوون".
ئەمە لە كاتێكدایە، بەدر زیادی پەرلەمانتاری سائرون رایگەیاندووە، ئەو ناوانەی لە كۆبوونەوەی پێشووی پەرلەمان رەتكراونەتەوە، جارێكی دیكە ناخرێنەوە دەنگدانه‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق یه‌كێك له‌و 8 وه‌زاره‌تانه‌ی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدییه كه هێشتا وه‌زیری نوێی بۆ دیاری نه‌كراوه و سه‌رۆك وه‌زیران به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.