به ڤیدیۆ.. به‌رپرسێكی لێژنه‌ی ئۆڵمپی كوردستان به‌ڵێنی ده‌سته‌له‌كاركێشانه‌وه ده‌دات
سێیه‌مین ئه‌ڵقه‌ی پرۆگرامی (فاوڵ) له رادیۆی كوردستان24، تایبه‌ت كرا بوو به دۆخی چه‌قبه‌ستووی گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ی وه‌رزشی كوردستان كه لێژنه‌ی ئۆڵمپیه و سه‌رپه‌رشتی 30 فێدراسیۆنی تایبه‌ت به یارییه‌كان ده‌كات، زیاتر له ساڵێكه هیچ چالاكییه‌كیان رێكنه‌خستووه.
له پرۆگرامی فاوڵ كێشه‌ی لێژنه‌ی ئۆڵمپیكی كوردستان‌مان به میوانداریكردنی سه‌رۆك و جێگر و ئه‌مینداری لێژنه‌ی ئۆڵمپی كوردستان تاوتوێ كرد.
سه‌ڵاح حه‌سه‌ن ئاماده‌یه بچێته ماڵه‌وه؟
سه‌ڵاح حه‌سه‌ن سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئۆڵمپی كوردستان له به‌رسیڤێكی به‌رنامه‌ی فاوڵ، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هیچ تاوانێكیان نییه كه وه‌رزشوانان له دوای 2015ـه‌وه په‌راوێزخراون، ده‌شڵێت: ئێمه هه‌موو هه‌وڵێكمان داوه، به‌ڵام حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی گوێ له داواكارییه‌كانمان ناگرێت، بۆیه باشتروایه حكوومه‌ت ده‌رگای لێژنه‌ی ئۆڵمپی كوردستان به فه‌رمی دابخات و ئێمه‌ش ئاماده‌ین بچینه ماڵه‌وه.
له كابینه‌ی ئێستا بێهیوا بوونه و چاوه‌ڕوانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ ده‌كه‌ن
سه‌ڵاح حه‌سه‌ن سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئۆڵمپی كوردستان به به‌رنامه‌ی (فاوڵ)ـی راگه‌یاند له ئێستادا چاوه‌ڕوانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن تا شایسته داراییه‌كانمان بده‌نێ.
سه‌ڵاح حه‌سه‌ن گوتیشی: ئێمه هیچ تامه‌زرۆی ئه‌م پۆست و كورسییه نین و به‌ڕوونی به گوێی حكوومه‌تی نوێ‌دا ده‌چرپێنین ئه‌گه‌ر كێشه‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن فه‌رموو بیكه‌ن، ئه‌گه‌رنا لێژنه‌كه به‌جێدێڵین و با كه‌سانی تر بێته شوێنه‌كه‌مان.
جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئۆڵمپی كوردستان بۆچوونێكی تایبه‌تی هه‌یه
موئه‌یه‌د مه‌غدید جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئۆڵمپی كوردستان به به‌رنامه‌ی (فاوڵ)ـی راگه‌یاند كه هۆكاری په‌راوێزخرانی لێژنه‌كه‌یان په‌یوه‌ندی به لاوازی ئه‌ندامانی لێژنه‌كه‌یانه‌وه نییه، گوتیشی: ئه‌وانه‌ی له لێژنه‌كه‌یان ئیش ده‌كه‌ن كه‌سانی ئه‌كادیمی و پرۆفێشناڵ و وه‌رزشوان و كه‌سایه‌تی ناسراون له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق، به‌س به داخه‌وه رێگر هه‌یه و باجی كه‌سانی سیاسی ده‌ده‌ن كه له وه‌رزش تێ ناگه‌ن.
داوای رێپێوانی ئاشتیانه ده‌كرێت
موئه‌ید مه‌غدید كه پێشتر سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی باله‌ی كوردستان و عێراقیش بووه و یه‌كێك بووه له ئه‌ستێره‌كانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته رێپێوانێكی ئاشتیان بكرێت.
موئه‌یه‌د مه‌غدید گوتیشی: ناكرێت دۆخه‌كه به‌مجۆره بمێنێته‌وه و خه‌ڵكانی لابه‌لا پاره وه‌ربگرن و زوڵم له وه‌رزشوانانیش بكرێت.
لێژنه‌ی ئۆڵمپی كوردستان به‌بێ هه‌ڵوێست وه‌سف ده‌كات
عه‌بدولعه‌زیز جه‌وهه‌ر سكرتێری فیدراسیۆنی باسكه‌ی كوردستان له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی فاوڵ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌شێكی گه‌وره له هۆكاره‌كانی لاوازبوونی جموجوڵی وه‌رزشی له كوردستان، په‌یوه‌ندی به سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ئۆڵمپی كوردستانه‌وه هه‌یه.
عه‌بدولعه‌زیز جه‌وهه‌ر گوتیشی: لێژنه‌ی ئۆڵمپی كوردستان له ساڵانی 2017 و 2018 بێ هه‌ڵوێست بوون و هیچ رۆڵێكیان له باشتركردنی ئه‌و دۆخه نه‌بوو، ته‌نانه‌ت پێشتر له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له‌به‌رچاوی ئه‌و ئه‌ندامانه لێژنه‌ی ئۆڵمپی كوردستان له‌سه‌ر به‌شی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گواسترایه‌وه و خرایه سه‌ر رێكخراوه ناحكوومییه‌كان، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌یتر لێژنه‌كه‌ی بچووك كرایه‌وه و و دۆخی وه‌رزشوانانیشی به‌ره‌و هه‌ڵدێر و له نێوچوون برد.
ئالان قادر: چاوه‌ڕوانی هیچمان لێ مه‌كه‌ن
ئالان قادر ئه‌مینداری گشتی لێژنه‌ی ئۆڵمپی هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م كێشه‌كانی به نه‌بوونی یاسا ده‌به‌ستێته‌وه، ده‌شڵێت: په‌رله‌مانی كوردستان كه‌مته‌رخه‌می سه‌ره‌كییه كه تائێستا نه‌یتوانیوه یاسایه‌ك بۆ پارێزگاریكردن له وه‌رزشوانان دابڕێژێت.
ئالان قادر گوتیشی: له ئێستادا چاوه‌ڕوانی هیچ له ئێمه ناكرێت، چونكه ته‌نانه‌ت پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانیشمان بۆ كردنه‌وه و خول و پاڵه‌وانێتییه‌كان نییه، ته‌نانه‌ت یانه‌كانیش ئاماده‌نین و تیپه جۆراوجۆره‌كانیش له‌ئه‌ستۆ بگرن.
به‌ڵێنی دا ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه
ئالان قادر له درێژه‌ی قسه‌كانی دا به به‌رنامه‌ی (فاوڵ)ـی راگه‌یاند ئه‌گه‌ر بێت و كێشه‌كان به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌وان چاره‌سه‌ر بێت له ئێستاوه ده‌ڕۆن.
ئالان قادر گوتیشی: له‌م ساته‌وه هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت بێته شوێنه‌كه‌م و بتوانێت وێنه‌یه‌كی باشتر له ئێمه پێشكه‌ش بكات، ئاماده‌ین ده‌ستله‌كاربكێشینه‌وه.
"وه‌رزشی كوردستان وێران بووه"
ئیبراهیم قادر راهێنه‌ر و یاریزانی پێشووی تۆپی ده‌ستی به به‌رنامه‌ی (فاوڵ)ـیان راگه‌یاند كه وه‌رزش به‌م شێوازه‌ی ئێستا له كوردستان ناكرێت، گوتیشی: دڵنیام كێشه‌كانیش به‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ندامانه‌ی تاڕاده‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
ئیبراهیم قادر ده‌شڵێت: له دوای رووخانی رژێمی به‌عس ده‌كرا ئاستی وه‌رزشی كوردستان زیاتر پێشبكه‌وێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌رزشی كوردستانیان وێران كرد و زه‌حمه‌ته به 10 تا 15 ساڵ وه‌رزشی كوردستان بكه‌وێته‌وه سه‌ر رێڕه‌وی خۆی.