به فه‌رمی ریال مه‌درید له‌ده‌ستدانی ئه‌ستێره‌یه‌كی راگه‌یاند
.jpg)
یانه‌ی ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا، پێكانی مارسێڵۆی دووپاتكرده‌وه، بێ ئه‌وه‌ی واده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه برازیلیه ئاشكرا بكات.
ماڵپه‌ری فه‌رمی یانه ئیسپانیه‌كه ئاشكرای كردووه مارسێڵۆ له یاریی ئیل كلاسیكۆ له به‌رامبه‌ر به بارسێلۆنا تووشی پیكان بووه، تا ئێستا به‌رده‌وامه له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی.
ریال مه‌درید هیچ ئاماژه‌یه‌كی به ساتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و به‌رگریكاره‌ی باڵی چه‌پی یانه‌كه نه‌داوه و ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه مارسێلۆ هێشتا پێویستی به پشووه .
له لایه‌كی دیكه رادیۆی كادێنا سێر، ئاشكرای كردووه، مارسێلۆ جگه له‌وه‌ی به‌شداریی یاریی یانه‌كه‌ی نه‌كردووه له جامی شای ئیسپانیا، هاوكات له دوو یاریی داهاتووی یانه‌كه له لالیگای ئیسپانیا له به‌رامبه‌ر به ڤه‌له‌دوه‌لید و سێلتاڤیگۆ به‌شداریی ناكات، هاوكات ناتوانێت له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌ڕی چواره‌می یوێفا چامپیۆنزلیگیش له به‌رامبه‌ر به ڤیكتۆریا پلزن به‌شداریی بكات.
مارسێلۆ له ئێل كلاسیكۆ به‌شداریی كرد و هه‌رچه‌نده یانه‌كه‌ی به پێنج گۆڵ به بارسا دۆڕا، به‌ڵام له یارییه‌كه گۆڵێكی بۆ مه‌درید تۆماركرد بوو.
