ئاوازدانهرێكی رووسی: پاكێجی میوزیكی كوردستان24 دهنگیداوهتهوە
K24 - مۆسكۆ
ئەلێکسەندەر سالۆید، ئاوازدانهری ناسراوی رووسی کە پاکێجی میوزیکی کوردستان24ی دروستکردووە دەڵێ "میوزیکەکە تێکەڵهیهكه لە ئاوازی کوردی و رۆژھەڵاتی و جیھان و خۆشحاڵم کە زۆر دەنگیداوەتەوە".
ساڵۆید، دەڵێت: "میوزیکەکە تێکەڵەیەکە لە ئاوازی کوردی و رۆژھەڵاتی و جیھان. بۆمن زۆر سەرنجراکێش بوو. ئەو میزیکەی من بۆ کوردستان24 دروستمکرد زۆر دەنگیدایەوە. تەنانەت زۆر کەناڵیش میوزیکەکەیان بە نایاسایی بەکارھێناوە و دزیویانە. من ئێستا کار لەسەر نوێکردنەوەی پاکێجی میوزیکی کوردستان24 دەکەم."