سوارێز: بارسێلۆنا به‌دوای شوێنگره‌وه‌ی مندا ده‌گه‌ڕێت
لویس سوارێز هێرشبه‌ری ئۆروگوایی یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ده‌یلی میره‌ری بریتانیا بڵاو كراوه‌ته‌وه، جه‌خت له‌و ده‌كاته‌وه كه به‌رپرسانی بارسا به دوای شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و دا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
لویس سوارێز سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له كلاسیكۆ هاتریكی تۆمار كرد، به‌ڵام نایشارێته‌وه كه بارسا ده‌یه‌وێت هێرشبه‌رێكی ژماره (9) بۆ شوێنی ئه‌و بگوازێته‌وه.
سوارێز گوتیشی: من پێم ئاساییه، هێرشبه‌رێكی دیكه په‌یوه‌ندی به بارسا بكات، چونكه ته‌مه‌نم 31 ساڵه و بارسا مافی خۆیه‌تی هێرشبه‌رێكی گه‌نجتر بگوازێته‌وه.
لویس سوارێز له هاوینی 2014 له یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه به به‌های 73 ملیۆن پاوه‌ند بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا گواسترایه‌وه، له‌وكاته‌وه هێرشبه‌ره ئۆروگواییه‌كه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌شداریی 212 یاری كردووه و 159 گۆڵ و 88 ئاسیستی تۆمار كردووه.