كوردێك ژیانی په‌رله‌مانتارێكی ئه‌ڵمانی رزگار ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی ئه‌ڵمانی كه له بنه‌ڕتدا كوردی باكووری كوردستانه، ژیانی په‌رله‌مانتارێكی دیكه، له حزبه ركابه‌ره‌كه‌ی رزگار ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2018، سه‌ردار یوكسه‌ل، په‌رله‌مانتاری ویلایه‌تی باكووری راین له پارتی سۆسیال دیموكرات، رایگه‌یاند، رووداوه‌كه له كاتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی لێژنه‌ی ته‌ندرووستی بووه، یه‌كێك له ئه‌ندامانی لێژنه‌كه، كه له پارتی ئه‌ڵته‌رناتیڤی ركابه‌ره، رۆیشتووه و دوای چه‌ند هه‌نگاوێك كه‌وتووه‌ته سه‌ر زه‌وی.
یوكسه‌ل ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كاتێك گه‌یشتووه‌ته سه‌ری، په‌رله‌مانتاره‌كه نه‌یتوانیوه هه‌ناسه بدات، به‌ڵام به كرداری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردی بۆ كردووه و دوای ئه‌و هه‌وڵانه‌ش، په‌رله‌مانتاره‌كه توانیویه‌تی هه‌ناسه بدات.
دوای نزیكه‌ی 10 بۆ 12 خووله‌ك كارمه‌ندانی فریاگوزاری گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و توانیوانه فریاگوزاری په‌رله‌مانتاره‌كه بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه یوكسه‌ل، كه پێشتر یاریده‌ده‌ری پزیشكی پسپۆر بووه، سوپاسی تیمه پزیشكییه‌كه‌ی كردووه و پێیگوتوون: "لای من پاڵه‌وان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه رۆژانه ژیانی خه‌ڵك رزگار ده‌كه‌ن".
لای خۆیه‌وه میشێل شڤار تیسر، گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی ئه‌لته‌رناتیڤ، پرۆسه‌ی رزگاركردنی ژیانی په‌رله‌مانتاره‌كه‌یان له‌لایه‌ن یوكسه‌له‌وه دووپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند: "هاوكاران یارمه‌تییان دا و ئێستاش په‌رله‌مانتاره‌كه له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت".
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی بیڵد
ئ. م