له رانيه به هۆى سووتانى ماڵێكه‌وه سێ هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا
K24 – رانيه:
له شارۆچكه‌ى رانييه، به هۆى شۆرتى كاره‌باوه، ماڵێك ئاگرى تێ به‌ربوو و به‌و هۆيه‌وه منداڵێكى پێنج ساڵان و ئافره‌تێكى به‌ساڵاچوو گيانيان له‌ده‌ستدا و له نه‌خۆشخانه‌ى سلێمانيش ئه‌ندامێكى ديكه‌ى ئه‌و خێزانه به هۆى كاريگه‌رى سووتانى جه‌سته‌يه‌وه گيانى له‌ده‌ستدا و چوار ئه‌ندامى ديكه‌ى ئه‌و خێزانه بريندار بوون.
رووداوه‌كه شه‌وى رابردوو روويداوه و به هۆى نه‌بوونى نه‌خۆشخانه‌ى تايبه‌ت به سوتان له شارۆچكه‌كه، برينداره‌كان ره‌وانه‌ى سلێمانى كراوون.
محه‌ممه‌د مه‌حموود، كه يه‌كێكه له كه‌سوكارى قوربانييه‌كان بۆ كوردستان24 باسى له رووداوه‌كه كرد و رايگه‌ياند، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌يه به هۆى ته‌قينه‌وه‌ى مۆبايله‌وه ماڵه‌كه ئاگرى گرتبێت.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، حسێن عه‌بدوڵڵا، وته‌بێژى پۆلیسی بەرگری و شەرستانی راپەڕین تايبه‌ت به كوردستان24 رايگه‌ياند، ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەبا لەیەکێک لەسویج پلاکەکانی ماڵەکە روویداوە، کە مۆبایلێک لەو سویچ پلاکە لەژێر شەحن بووە.
گوتيشى: لە رووداوەکەدا ئافرەتێکی تەمەن 70 ساڵ، بە ناوی ئامینە عه‌بدوڵڵا و منداڵێکی تەمەن 5 ساڵ بەناوی محه‌ممه‌د خالید گیانیان لەدەستداوە .
له نوێترين پێشهاتدا، په‌يامنێرى كوردستان24 له رانييه، رايگه‌ياند، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به هۆى كاريگه‌رى سووتانى جه‌سته‌يه‌وه، ئه‌ندامێكى ديكه‌ى ئه‌و خێزانه به ناوى گه‌شتيار خاليد، 14 ساڵ گيانى له‌ده‌ستداوه.
تا ئێستا سێ ئه‌ندامى ئه‌و خێزانه به هۆى زۆرى رێژه‌ى سووتانى جه‌سته‌يانه‌وه گيانيان له‌ده‌ستداوه و چوار ئه‌ندامى ديكه‌ى خێزانه‌كه له ژێر چاره‌سه‌رى پزيشكيدان.