پارتی لەگەڵ هاوپەیمانە نزیکەکانی حکوومەت پێکدەهێنێت
K24 - هه‌ولێر:
پشتیوان سادق، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی، رایدەگەیەنێت پارتەکەی ھێزی یەكەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و لەگەڵ ھاوپەیمانە نزیكەكانی حكوومەت پێكدەهێنێت، بەڵام دۆخی كوردستان وا دەخوازێت لایەنەكانی دیكەش بەشداری حكوومەت بكەن بەتایبەتی یەكێتی.
پشتیوان سادق ھەروەھا گوتی "پارتی سوود لە ئەزموونی رابردوو وەردەگرێت كە چۆن ھەندێك لایەن لەكاتێكی سەختدا گرفتیان بۆ حكومەت دروست دەكرد و كشانەوە".
پشتیوان سادق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌زموونی رابردوو ئه‌زموونێكی تاڵه و جیا له قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعش و دابه‌زینی نرخی نه‌وت كه به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا هات، جێهێشتنی حكوومه‌ت بوو له‌لایه‌ن به‌شێك له حزبه سیاسییه‌كان.
ئه‌مڕۆ، یه‌كشه‌ممه، 4ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2018، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان، مه‌رسوومی هه‌رێمی بۆ یه‌كه‌م دانیشتنی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مان ده‌ركرد، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه، 6ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2018، یه‌كه‌م دانیشتن ئه‌نجام بدرێت.
رۆژی 30ی ئه‌یلوول/ سێتپێمبه‌ری رابردوو، هه‌ڵبژاردنی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، به گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانیش، پارتی دیموكراتی كوردستان به پله‌ی یه‌كه‌م، 45 كورسی هه‌یه، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان 21 كورسی، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان 12 كورسی، نه‌وه‌ی نه‌وێ 8 كورسی، كۆمه‌ڵی ئیسلامی 7 كورسی، به‌ره‌و ئیسڵاح 5 كورسی، ئازادی 1 كورسی، لیستی سه‌رده‌م 1 كورسی.
ئ. م