گۆڕان په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ يه‌كێتى راده‌كێشێت

گۆڕان: يه‌كێتى ناهێڵێت به‌شدارى له‌ حكومه‌تى داهاتوو بكه‌ين
kurdistan24.net

K24 – سلێمانى:

لە سەرو بەندی دەستپێکردنی گفتوگۆکانی پێکھێنانی حکومەتی داھاتوی ھەرێم، بزوتنەوەی گۆڕان، یەکێتی نیشتمانی كوردستان تاوانبار دەکات بەوەی، کە رێگری دەکات لە بەشداریکردنیان لە حکومەتی داھاتوودا، بەو ئامانجەی، یەکێتی بۆخۆی لەگەڵ پارتی بگاتە رێکكەوتن و پۆستەکانی حکومەتی داھاتوو دابەش بکەن.

دوای ئەوەی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی پەسندکرد لایەنەكان چاوەڕێی گفتوگۆی پێكھێنانی حكومەتی نوێی ھەرێمی كوردستان دەكەن و دیار نییە كام لایەن بەشداری حكومەت دەكات و كێ دەبێتە ئۆپۆزیسیۆن.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، نزار مه‌حموود، ئه‌ندامى جڤاتى نيشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، رايگه‌ياند، هێشتا گۆڕان بڕيارى نه‌داوه‌ بۆ به‌شداريكردن له‌ كابينه‌ى حكومه‌ت.

گوتيشى: ئه‌گه‌ر ئێمه‌ به‌شدارى بكه‌ين، پێويسته‌ له‌ كارنامه‌ى حكومه‌تدا پرۆژه‌ى ئێمه‌ جێگه‌ى بكرێته‌وه‌ و كار بكرێت بۆ به‌رنامه‌كه‌مان.