له‌ هه‌ولێر گه‌نجێكى 19 ساڵ ده‌بێته‌ قوربانى سه‌رپێچى و تيژڕه‌وى دوو شوفێر

ھۆزان سەعد خاوەنی قاوەخانەیەك بوو، بەپێی گێڕانەوەكان كاتێک لەگەڵ تاكسیەك درەنگانی شەو دەگەڕێتەوە ماڵەوە
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر: 

بەھۆی سەرپێچی دوو شوفێر لە شاری ھەولێر، گەنجێكی تەمەن 19 ساڵان گیانی لەدەستدا، ھۆزان سەعد خاوەنی قاوەخانەیەك بوو، بەپێی گێڕانەوەكان كاتێک لەگەڵ تاكسیەك درەنگانی شەو دەگەڕێتەوە ماڵەوە، شوفێری تاكسیەكە لە گڵۆپی سووری ترافیك لایت ناوەستێت و لە رۆیشتن بەردەوام دەبێت، لەولاتریشەوە ئۆتۆمبێلێكی دیكە بە خێراییەكی زۆر دەیەوێ لە ترافیكەكە رەتبێت و دواجار خۆی بە تاكسیەكە دەكێشێت و ھۆزان لە رووداوەكە گیان لەدەستدەدات و دوو شوفێرەكەش رزگاریان دەبێت: دایكی ھۆزان دەڵێت: رۆژێك ھۆزان گەڕایەوە ماڵەوە و  ناوی كچێكی پێگوتم كە دەیەوێ بیخوازێت، بەڵام حەیف مەرگ نەیھێشت خەونەكەی بۆ بكەم بەراستی.