وه‌زاره‌تی دارایی بڕیارێك له‌باره‌ی مووچه‌وه ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا، چیتر لیستی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له میداكانه‌وه رانه‌گه‌یه‌نێت و دووپاتیكرده‌وه، له هه‌ر 30 رۆژ جارێك مووچه ده‌گاته ده‌ستی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و خشته‌ی مووچه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ هاوپێچی مووچه‌كانیان ده‌كرێت، بۆیه پێویست ناكات چیتر مووچه ببێته هه‌واڵی میدیاكان.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی رابردوو كرا و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش وه‌ك یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت مووچه‌ی وه‌رگرت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، بڕیاره سبه‌ی هێزه‌كانی یه‌كه‌ی 70 و 80ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه مووچه‌كانیان وه‌ربگرن و، رۆژی دواتریش كه ده‌كاته 7 ئه‌م مانگه، وه‌ك دووه‌م وه‌زاره‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت.
له 5 مانگی رابردووش‌دا وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی تهمووز كرد و تا 25 هه‌مان مانگ به‌رده‌وام بوو، به به‌راوردیش له‌گه‌ڵ خشته‌ی ئه‌م مانگه، له‌كاتی خۆیدا ده‌ست به دابه‌شكردن كرایه‌وه.
H.B