سۆلاری پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ دروست بوو

رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه هیڵی به‌رگری ریال مه‌درید بۆ ئه‌م یارییه له مه‌ترسی دایه، به‌وپێیه‌ی سۆلاری بۆ ئه‌م یارییه له توانایه‌كانی (مارسێلۆ، ڤاران، ڤایخۆ كارڤاخاڵ) به‌هۆی پێكانه‌وه بێبه‌شن، ئاستخراپی ناچۆ فێرناندێز ناره‌زاییه‌كی زۆری له نێو هانده‌ران و ده‌سته‌ی هونه‌ری ریال مه‌درید لێكه‌وتۆته‌وه، به‌وپێیه‌ی له كلاسیكۆ خاڵی لاوازی ریال مه‌درید كه به‌هۆیه‌وه 5 جار تۆڕه‌كه‌یان هه‌ژێندرا.
سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری كاتی یانه‌ی ریال مه‌درید، له جامی شای ئیسپانیا و لالیگا یه‌كه‌مین ئه‌زموونی خۆی وه‌ك راهێنه‌ری تیپی یه‌كه‌می ریال مه‌درید به سه‌ركه‌وتن تێپه‌ڕ كرد، سبه‌یش بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی كاری راهێنه‌رایه‌تی ئه‌زموونێكی نوێ وه‌ك راهێنه‌ر له چامپیۆنزلیگ تاقی ده‌كاته‌وه.
ریال مه‌درید له كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌می چامپیۆنزلیگ، سبه‌ی له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و له چیك ده‌بێته میوانی یانه‌ی ڤیكتۆریا پلزن.