دوو تۆمەتبار لە رانیە دەستگیر كران

"لەكاتی دەستگیركردن یەكێكیان مادەی ھۆشبەری پێبووە"

K24 - رانیە    

پۆلیسی ڕاپەڕین دوو کەسی بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركرد، کە هەردووکیان پێشینەی تاوانکاریان هەبووە و یەکێکیان لەکاتی دەستگیرکردنی مادەی هۆشبەری پێبووە.

رائید شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە كوردستان24ی راگەیاند: "هێزەکانمان پاش بەدواداچوون و هەوڵێکی زۆر لە بنکەی پۆلیسی حاجیاوا بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران و سود وەرگرتن لە کامێراکانی چاودێری، لە شەوی 4/11/2018، کەسێکیان دەستگیرکرد بەناوی ( د،ب ) تەمەن 29 ساڵە و دانیشتووی قەزای رانیەیە، ئەو كەسە هەستاوە بە دزینی چەندین کەل و پەلی وەك پارە و زێڕ و چەک و کۆمپیوتەر و هەندێك شتی دیكەی ناو ماڵ لە ناحیەی حاجیاوا سەرەڕای ئەوەش لە کاتی دەستگیرکردنەکە چەند جۆرێك لە مادەی هۆشبەری پێوە گیراوە کە بەکاری هێناون".

گوتیشی: "کەسی دووەم بەناوی ( ر،ح) تەمەنی 32 ساڵ دانیشتووی چوارقوڕنە کە پێشتر لەلایەن هێزکانمان لە نەهێشتنی تاوانی پشدەر دەستگیر کرابوو لەگەڵ تۆمەتباری یەکەم چەند جارێك بەیەکەوە تاوانی دزیان ئەنجامداوە".

وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین راشیگەیاند: "هەردوو تۆمەتبارەکە پێشینەیان لە تاوان هەیە و پێشتر لەسەر تاوانی دزیکردن حوکم دراون".

دوو تۆمەتبار لە رانیە دەستگیر كران
دوو تۆمەتبار لە رانیە دەستگیر كران
دوو تۆمەتبار لە رانیە دەستگیر كران
دوو تۆمەتبار لە رانیە دەستگیر كران
دوو تۆمەتبار لە رانیە دەستگیر كران
دوو تۆمەتبار لە رانیە دەستگیر كران