ئه‌مەریكا: له‌باره‌ی سزاكانی ئێران كێشه‌مان له‌گه‌ڵ عێراق نییه
K24 - واشنتن
له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری كوردستان24 سه‌باره‌ت به پابه‌ندبوونی حكوومه‌تی عێراقی به سزاكانی سه‌ر ئێران، بڕایان هۆك، نوێنه‌ری تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا بۆ كاروباری ئێران رایگه‌یاند، ئه‌وان به‌خشینێكی تایبه‌تیان به عێراق داوه تاوه‌كو بتوانن كاره‌با له ئێرانه‌وه هاورده بكه‌ن و ئاشكراشی كرد، تائێستا هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ عێراق نییه له‌باره‌ی پابه‌ندبوونیان به سزاكانی سه‌ر ئێران.
بڕایان هۆك، گوتی: "هه‌روه‌كو ده‌زانن عێراق به‌خشینێكی تایبه‌تی پێدرا، تاوه‌كو بتوانێت كاره‌با له ئێرانه‌وه هاورده بكه‌ن. بڕواشمان وایه كه به‌و شێوه‌یه عێراق ده‌توانێت قه‌یرانی كاره‌با له باشووری عێراق چاره‌سه‌ر بكات".
گوتیشی: "عێراق هاوپه‌یمانی ئێمه‌یه و پابه‌ندین به خۆشگوزه‌رانیی و سه‌قامگیریی وڵاته‌كه و خۆشحاڵیشین به كاره‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق".