"حكوومەتی پەنجا بە پەنجا لە بنكە فراوان باشتربوو"
K24 - سلێمانی
پارتی دیموكراتی كوردستان، حكوومه‌تی بنكه فراوان و په‌نجا به په‌نجا به ئه‌زموونێكی سه‌رنه‌كه‌وتوو ده‌زانێت، بۆ كابینه‌ی نوێش به‌دوای جێگره‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێت و باشترین جێگرەوەش لای پارتی رێزگرتنه له ده‌نگی ده‌نگده‌ران، بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان به مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان، به‌ڵام ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رای وایه حكوومه‌تی په‌نجا به په‌نجا له كابینه‌كانی دیكه سه‌ركه‌وتووتر بووه.
پێش دەستپێكردنی گفتوگۆی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێم، پارتی دەیەوێ كۆدەنگیی لایەنەكان لەسەر میكانیزمی دابەشكردنی پۆستەكان دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له پاڵ دابه‌شكردنى پۆسته‌كان، نێو ماڵى كوردستانیش رێك بخاته‌وه.
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، وته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركرايه‌تى پارتى له سلێمانى- هه‌ڵه‌بجه بە كوردستان24 گوت: "ئێستا جێگرەوەی كابینەی نوێی حكوومەت، جگە لە دەرئەنجامەكانی شتێكی دیكە نییە، پارتی فراكسیۆنێكی سەنگینی پەرلەمانە، رەنگە پێویستی بە ھاوبەش نەبێت بۆ بڕیاری سیاسی لە ئایندەی ھەرێمی كوردستان، بەڵام دەكرێ لایەنەكان بە قەبارەی خۆیان بەشداری لە حكوومەت بكەن".
پێش ئەوەی پارتی، وەك خاوەن زۆرترین كورسی پەرلەمان دەست بە سەردانی لایەنە براوەكانی دیكەی هەڵبژاردن بكات، یەكێتی مەرجی خۆی بۆ دانوستاندن ئاشكرا كردووە و پارتی ئاگادار كردووەتەوە، كە پێشوازی لە پێوەری ژمارەی كورسی و زۆرینە و كەمینە ناكەن و ناشبێ له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه لە دەرگای یەكێتی بدەن، ئه‌ندامێكى سه‌ركردايه‌تى يه‌كيتی كابينه‌ى حكوومه‌تى په‌نجا به په‌نجا له كابينه‌كانى ديكه به سه‌ركه‌وتووتر ده‌زانێت.
مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى دەڵێت: "حكوومەتی بنكەفراوان ئەوە بوو كە بینیمان، كە حكوومەتی پەنجا بە پەنجا زۆر باشتر بوو لە بنكەفراوان".
ھ.م