توێژينه‌وه‌يه‌ك: شه‌ڕى ئه‌مه‌ريكا دژى تيرۆر نيو مليۆن كه‌سى كردووه‌ته قوربانى
K24 – هه‌ولێر:
له زانكۆى براونى ئه‌مه‌ريكا، توێژينه‌وه‌يه‌ك له باره‌ى زيانه گيانييه‌كانى شه‌ڕى ئه‌مه‌ريكا دژى تيرۆر ئاماده‌كراوه.
به گوێره‌ى توێژينه‌وه‌كه، زياتر له نيو مليۆن كه‌س له عێراق و ئه‌فغانستان و پاكستان به هۆى شه‌ڕى ئه‌مه‌ريكاوه له‌ناو چوونه.
توێژينه‌وه‌كه، په‌يمانگه‌ى واسون بۆ كاروبارى نێوده‌وڵه‌تى و گشتيى سه‌ر به زانكۆى براون ئه‌نجاميداوه.
ئه‌و توێژينه‌وه‌يه ده‌ريخستووه، له نێوان 480 هه‌زار كه‌س بۆ 507 هه‌زار كه‌س له ئاكامى هێرشه‌كانى ئه‌مه‌ريكا بۆ سه‌ر وڵاتانى عێراق و ئه‌فغانستان و پاكستان كوژراوون.
له توێژينه‌وه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، قوربانييه‌كان زۆر له‌وه زياترن، بۆ نموونه له شه‌ڕى مووسڵدا هه‌زان هاووڵاتى بوونه‌ته ژێر داروپه‌ردووى خانووه‌كانيان و هێشتا ته‌رمه‌كانيان ده‌رنه‌هێنراوه‌ته‌وه و ئامارى ورد له به‌رده‌ستدا نييه سه‌باره‌ت به زيانه گيانييه‌كانى ئه‌و شه‌ڕه.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر