سه‌عدی پیره باسی واده‌ی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
گوتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، تا ئێستا وادەی ئەنجامدانی كۆبوونەوە لە نێوان پارتی و یەكێتی دیاری نەكراوە، بەڵام لایەنی سەرەكی بۆ پێكھێنانی حكوومەتی نوێ پارتی و یەكێتی دەبن.
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەكێتی، له بارەی بوونی دوو جێگر بۆ سەرۆكی حكومەت دەڵێت : "تا ئێستا بە فەرمی باس لە بوونی دووجێگر یان زیاتر بۆ سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان نەكراوە و ئێمە لەگەڵ ئەوەداین ژمارەی وەزارەتەكانیش كەمبكرێتەوە".
دوای 20 رۆژ له راگه‌یاندنی ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنی 30ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2018، تا ئێستا گفتوگۆ و دانووستانه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستیپێنه‌كردووه.
به گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كان، كه پارتی خاوه‌ن 45 كورسییه و حزبی یه‌كه‌می كوردستانه، بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت راده‌سپێردرێت، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و حزبه ده‌ستی به كۆبوونه‌وه‌كان نه‌كردووه و به‌رپرسانیشی رایده‌گه‌یه‌نن، له ئیستادا له‌ناوخۆی ئه‌و حزبه گفتوگۆ له‌سه‌ر شێواز و چۆنیه‌تی كابینه‌ی نوێ ده‌كرێت.
ئ. م