هازارد رێگایهكی سهیروسهمهرهی بۆ خۆپاراستن له پێكان بهكاردێنێت
ئێدین هازاردی ناوەڕاستکاری بەلجیکی یانەی چێڵسی ئینگڵاند بۆ جاری یەکەم شێوازی خۆپاراستنی لە پێکانە یەک لە دوا یەکەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت کە وەرزشی یوگا باشترین چارەسەرە.
ناوەڕاستکارەکەی بلوز کە ماوەیەکە تووشی پێکان بووە و لە چەند یارییەکی یانەکەشی بەشداری نەکردووە دەڵێت: '' من هەمیشە کاتێک کە تووشی پێكان دەبم، بەردەوام وەرزشی یوگا دەکەم و بە باشی و بە زوترین کات چارەسەرم دەکات، هەروەها ئەو کاتانەی کە پێکانیشم نەبێت ئەوا لەسەر ئەم وەرزشە بەردەوامم."
هازاردی بەلجیکی ئەم وەرزە توانیویەتی ئاستێکی باش لە پرێمەرلیگ پێشکەش بکات و بە تۆمار کردنی7 گۆڵ و چوار ئاسیست، کاریگەرترین یاریزانی یانەکەیەتی.