ئیكاردی گه‌وره‌ترین خهڵاـی له ئیتاڵیا وه‌رگرت
ماورۆ ئیکاردی، گۆڵکاری ئارجێنتینایی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا ئەمڕۆ خەڵاتی کاپۆکانۆنیرێ کە تایبەتە بە گۆڵکارانی سێریائەی پێ بەخشرا.
گۆڵکارەکەی نێراتزۆری وەرزی رابردوو 2017-2018 توانی بە تۆمار کردنی 29 گۆڵ، پێشەنگی گۆڵکارانی سێریائەی ئیتاڵیا بەدەست بێنێت و ببێتە گۆڵکار، هەربۆیە ئەمڕۆ یاریزانە ئارجێنتینیاییەکە خەڵاتەکەی پێشکەش کرا.
هەروەها گۆڵکارەکەی نێراتزۆری خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی ئۆکتۆبەری سێریا ئەی پێشکەشکرا.
راسته‌وخۆ دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه، ئینته‌ر میلان له سێریا ئه‌ی تووشی شكستێكی گه‌وره هات، كاتێك به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك به ئاتڵانتا دۆڕا، له‌م یارییه‌دا ئیكاردی تاكه گۆڵه‌كه‌ی یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
ئیکاردی ئەم وەرزەش ململانێ لەسەر ناسناوی گۆڵکاری سێریائەی دەکات و تا ئێستا دوای تێپەربوونی 11 هەفتە، بە تۆمار کردنی 7گۆڵ لە پلەی چواره‌می گۆڵکارانی سێریائەی دەبینرێت.