پارتى ده‌يه‌وێت پۆستى سه‌رۆك وه‌زيران دوو جێگرى هه‌بێت و يه‌كێتيش دژيه‌تى

سه‌عدى پيره‌ ده‌ڵێت دوو كه‌مه‌ و بيكه‌ن به‌ چوار

K24 – هه‌ولێر:

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌فته‌ى داهاتوو گفتوگۆكانى پارتى ديموكراتى كوردستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌ سياسييه‌كان بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ستپێبكه‌ن.

به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌كانى په‌يامنێرى كوردستان24، پارتی بە رێگەی ناڕاستەوخۆ پەیامی داوەتە یەكێتی، كە دەخوازن پۆستی سەرۆك وەزیران دوو جێگری ھەبێت، بەڵام یەكێتی بەمە رازی نییە و رەتیدەكاتەوە.

په‌يامنێرى كوردستان24  ئه‌وه‌شى گوت: ئەوەی تا ئێستا یەكلا بووەتەوە كابینەی داھاتوو لەبری حكومەتی بنكە فراوان، حكومەتی زۆرینە دەبێت و پۆستی سكرتێری پەرلەمانیش لادەدرێت و سەرۆك پەرلەمان دوو جێگری دەبێت.