ماڵێكی دیكە لە دەڤەری راپەڕین سوتا و خاوەنەكەی گیانی لەدەستدا

"بەشی زۆری جەستەی سوتاوە"

K24 - رانیە

ئەمرۆ لە ناحییەی حاجیاوای سەر بە قەزای رانیە، بەھۆی ئاگر كەوتنەوە ماڵێك سوتا و خاوەن ماڵەكەش گیانی لەدەستدا.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەو هاووڵاتییە لەماڵەوە بە تەنیا ژیاوەو کەمئەندام بوو تەمەنی 78 ساڵ بوو، بە ناوی (خ ع خ) لەکاتی کەوتنەوەی ئاگرەکە بەشێکی جەستەی سوتاوە و بڕێکی زۆر دوکەڵ چووەتە رێڕەوی هەناسەی و خنکاوە".

وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین، روونیكردەوە: "ئاگرەکە بەیانی ئەمڕۆ کەوتووەتەوە و ئێستا هێزەکانی بەرگری شارستانی و پۆلیس لێکۆڵینەوە لەهۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەکەن".

ئەمە لەكاتێكدایە لە 2/11/2018 بەھۆی رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە ماڵی خێزانێكی دانیشتووی رانیە چوار ئەندامی خێزانەكە گیانیان لەدەستدا كە بریتی بوون لە نەنك و دایك و دوو منداڵ.