حزبى شيوعى رهتيدهكاتهوه لهگهڵ لايهنێك ببێته ئۆپۆزيسيۆن كه دژى بهرنامهى چهپ بێت
K24 – ههولێر:
بەرەی ئۆپۆزسیۆن لە خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان بوون بە سێ هێز، کە پێکدێن لە هەریەکە لە یەکگرتووی ئیسلامی و جوڵانەوەی نەوەی نوێ و حزبی شیوعی کوردستان.
حزبی شیوعی داوای جێبەجێکردنی بەرنامەیەکی چەپ دەکات و دەڵێت ناتوانین لەگەڵ هێزێک کاری ئۆپۆزسیۆنی بکەین کە پاڵپشتی بەرنامەکەمان نەکات.
لەبەرامبەردا یەکگرتوو ڕای وایە لەگەڵ شیوعی بایی ئەوەندە خاڵی هاوبەشیان هەیە، کە پێکەوە ببنە ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێز.