رووسيا داوا ده‌كات به‌زووترین كات حكوومه‌تی نوێی هه‌رێم پێكبهێندرێت
K24- هه‌ولێر:
له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی هه‌فتانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماریا زه‌خارۆڤا, وته‌بێژی وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته باسی ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ولاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرد و, داواشيكرد به‌زووترین كات كابینه‌ی نویی حكوومه‌تی هه‌رێم پێكبهێندرێت و له‌گه‌ڵ به‌غدا كیشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
له‌مباره‌یه‌وه زاخارۆڤا دووپاتیكرده‌وه، "له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه له 30ی ئه‌یلول به‌ڕێچوو، وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا، براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان دێرینترین پارته‌كان بوون، پارتی دیموكراتی كوردستان به بردنه‌وه‌ی 45 كورسی و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش به بردنه‌وه‌ی 21 كورسی زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانیان مسۆگه‌ر كرد".
زاخارڤا گوتی: " مۆسكۆ ئاسایی په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی مێژوویی پته‌وی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان هه‌یه، ئێمه به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندی سیاسی راسته‌وخۆداین له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و دام و ده‌زگاكانیدا"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، " ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا دیداری نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی رووسیای فێدرال بۆكارووباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و باكوری ئه‌فریقا و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه "میخائیل بۆ‌گدانۆڤ" له‌گه‌ڵ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان له مۆسكۆ به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا تیشك خرایه سه‌ر هه‌ماهه‌گی نێوان رووسیا و كوردستان".
زاخارۆڤا دووپاتیكرده‌وه، "هیوامان وایه هه‌موو پارته كوردییه‌كان تواناكانیان به‌گه‌ڕ بخه‌ن بۆ پێكهێنانی هه‌رچی زووتر حكومه‌تێكى كارا و متمانه‌پێكراو، به‌جۆرێك بتوانرێت ئه‌و ناكۆكییانه‌ی له نێوان هه‌ولێر و حكومه‌تی فێدراڵی له ئارادان چاره‌سه‌ر بكات".
H.B