سبه‌ى شاندێكى پارتى سه‌ردانى يه‌كێتى و گۆڕان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره سبه‌ى شاندێكى پارتى ديموكراتى كوردستان به مه‌به‌ستى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان سه‌ردانى شارى سلێمانى بكات.
شانده‌كه پرسى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم و روانگه‌ى پارتى بۆ حكومه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له يه‌كێتى و گۆڕان تاوتوێ ده‌كات.
نه‌سره‌دين مه‌حمود، ئه‌ندامى جڤاتى نيشتيمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رايگه‌ياند، سبه‌ى پێشوازى له شانده‌كه ده‌كه‌ين و بۆچوونى خۆمان له باره‌ى پرسى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌ت ده‌خه‌ينه‌ڕوو.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى بڵاويكرده‌وه، سبەینێ شەممە وەفدێکی مەکتەبی سیاسی پارتی سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەکات لە سلێمانی کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان هەردوولادا بەڕێوەدەچێت سەبارەت بە دواپێشهاتەکانی دۆخی سیاسی کوردستان عێراق.