پەیامی سەرۆک بارزانی لە رۆژی جیهانیی لێبووردەییدا
K24 – ههولێر:
سهرۆك مهسعود بارزانى به بۆنهى رۆژى جيهانى لێبوردهييهوه پهيامێكى بڵاوكردهوه.
له پهيامهكهدا هاتووه: لێبوردەیی و ئاشتی و پێكەوەژیان فەرهەنگی ھەزاران ساڵەی گەلی كوردستانە، هەوڵی زۆر دراوە بۆ لەناوبردنی ئەم بەها بەرزە، بەڵام لە هیچ بارو دۆخێکدا گۆڕانکاری بەسەردا نایەت.
ههروهها هاتووه: هەرێمی کوردستان هەمیشە بە ناوەندی پێکەوەژیانی گشت نەتەوەو ئایین و ئایینزاکان دەمێنێتەوە.
دهقى پهيامهكه
لێبوردەیی، یەكتر قبوڵكردن و پەسندكردنی جیاوازییەكان، لە پێوەرەکانی ناسینەوەی گەل و وڵاتانی پێشكەوتوون، له چوارچێوەی پرەنسیبه سەرەکییەکانی گیانی دیموکراسیشە، هۆکاری سەرەکی سەرکەوتن و پێشكەوتنی هەرێمی کوردستانیش، بۆ گیانی پێکەوەژیان و لێبوردەیی لەم هەرێمەدا دەگەڕێتەوە، کە سیمایەکی جوان و شارستانی بە کوردستان بەخشیوەو له ناوچەکەدا کەم وێنەیە.
لێبوردەیی و ئاشتی و پێكەوەژیان فەرهەنگی ھەزاران ساڵەی گەلی كوردستانە، هەوڵی زۆر دراوە بۆ لەناوبردنی ئەم بەها بەرزە، بەڵام لە هیچ بارو دۆخێکدا گۆڕانکاری بەسەردا نایەت و، هەرێمی کوردستان هەمیشە بە ناوەندی پێکەوەژیانی گشت نەتەوەو ئایین و ئایینزاکان دەمێنێتەوە.
ھەموو ئایین و بەها بەرزە ئینسانییەکان جەخت لەسەر پتەوکردن و قووڵکردنەوەی زیاتری تەبایی و پێکەوەژیان و لێبوردەیی دەکەنەوە، بۆیە دەبێ دامەزراوە پەروەردەیی و فەرهەنگییەکانیشمان گرنگی زیاتر بەو بوارە بدەن و، ھاندانی ئەم فەرهەنگە بەرفرەتر بکەن.
مسعود بارزانی
16/11/2018