خوورماتوو.. شەڕ لە نێوان دوو گرووپی میلیشیاكانی حه‌شد درووست بوو
K24 - كه‌ركووك:
به‌هۆی شه‌ڕی دوو چه‌كداری دوو گرووپی جیاوازی میلیشیاكانی حه‌شد له خورماتوو، چه‌كدارێكی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق برینداربوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، دوو چه‌كداری دوو گرووپی میلیشیاكانی حه‌شد به ناوه‌كانی (محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌كبه‌ر) كه به حه‌مه ئێرانی ناسراوه له گرووپی میلیشیاكانی (فورسانولحه‌ق)، له‌گه‌ڵ (جه‌عفه‌ر حه‌سه‌ن)ی چه‌كداری عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق، ده‌بێته شه‌ڕه ته‌قه‌یان و به‌هۆیه‌وه جه‌عفه‌ر بریندار ده‌بێت.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، شه‌ڕی ئه‌و دوو چه‌كداره، له نزیكی به‌نزینخانه‌ی (قوسه‌ی) بووه له خورماتوو، دواتریش هێزێکی سوپای عێراق و پۆلیسی خۆجێیی خورماتوو، حەمە ئێرانی له ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دەستگیر دەکەن و راده‌ستی چه‌كدارانی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌قی ده‌كه‌نه‌وه.
وه‌ك په‌یامنێری كوردستان 24 باسیده‌كات، دوای ئه‌و رووداوه‌ش، گرووپێك لە پاسەوان و چه‌كدارانی (حەمە ئێرانی) لە ناحیەی ئامرلیەوە دەگەنە ناو قەزای خورماتوو و تەقە لەبارەگای عەسائب ده‌كه‌ن و دووباره وشەڕ لەنێوانیان دروست ئەبێت.
ئێستا شەڕی میلیشیاکان لە خورماتوو دەستیپێکردووەتەوە و به گوێره‌ی زانیارییەکان ھێزێکی عەسائیب ئەھلولحەق، لەدیالەوە گه‌یشتوونه‌ته خورماتوو.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه، خورماتوو و كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان، له رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێری چه‌ند به‌رپرسێكی دیار، راده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان كرایه‌وه، له‌و كاته‌وه چه‌كدارانی گرووپه میلیشیاكان له‌و ناوچانه جێگیر كراون.
خورماتوو، زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی كوردن و عه‌ره‌ب و توركمانیشی تێدا ده‌ژی، سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددینه و به دووری 75 كیلۆمه‌تر، ده‌كه‌وێته باشووری شاری كه‌ركووك.
ئ. م