به فه‌رمی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ قۆناخی 16 سه‌ركه‌وت
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی قه‌ڵعه به نووسراوی فه‌رمی كشانه‌وه‌ی راگه‌یاند، راسته‌وخۆ یانه‌ی هه‌ولێر بۆ قۆناخی 16ـی جامی عێراق سه‌ركه‌وت.
یانه‌ی هه‌ولێر له یاری چوون به ئه‌نجامی 4 ـ 1 گۆڵ شكستی به یانه‌ی قه‌ڵعه هێنا بوو، به‌ڵام له یاری گه‌ڕانه‌وه به‌هۆی كشانه‌وه‌یان له جامه‌كه، ئه‌نجامی یارییه‌كه‌یان به دۆڕاندن به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام بۆ یانه‌ی قه‌ڵعه هه‌ژمار كرا، به‌مه‌ش هه‌ولێر راسته‌وخۆ بۆ قۆناخی 16ـی جامی عێراق سه‌ركه‌وت.
به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی كه فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڵاوی كردۆته‌وه، یانه‌ی هه‌ولێر له قۆناخی 16ـی جامی عێراق رووبه‌ڕووی یانه‌ی زه‌ورا ده‌بێته‌وه، یارییه‌كه‌ش به‌شێوازی چوون و هاتن به‌ڕێوه ده‌چێت.
خشته‌ی یارییه‌كانی قۆناخی 16ـی جامی عێراق:
ھەولێر - زەورا
قوە جویە - نەجەف
نەفت - سەماوە
بەغدا - نەفتی ناوەراست
تەڵەبە - کەرخ
نەفتی جنوب - نەفت میسان
دیوانیە - حدود
کارەبا - شورتە