هه‌ڵه‌بجه.. جووتیارێك گه‌نمه‌شامییه‌كی شازده ره‌نگی به‌رهه‌مده‌هێنێت
K24 - هه‌ڵه‌بجه:
له كارێكی جیاوازدا، جووتیارێك له هه‌ڵه‌بجه گه‌نمه شامییه‌كی تایبه‌ت به شازده ره‌نگی جیاواز به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
تا ئێستا زۆربه‌ی هاووڵاتیان ته‌نیا گه‌نمه شامیان به ده‌نكی زه‌رده‌وه بینیوه، به‌ڵام جووتیارێكی هه‌ڵه‌بجه‌یی, گه‌نمه شامییه‌كی تایبه‌تی به 16 ره‌نگی جیاواز به‌رهه‌مهێناوه، بێ ئه‌وه‌ی له تام و چێژ جیاوازی هه‌بێت له گه‌نمه‌شامی ئاسایی، به‌ڵام ره‌نگاوڕه‌نگییه‌كه‌ی بۆته جێگه‌ی سه‌رنجی هاووڵاتیان.
لە رووبەری نیو دۆنم زەویدا و لە ژێر چاودێری بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی هەڵەبجە، ئەم گه‌نمه شامییه بەرهەمهێنراوە، وەک ئەم ئەندازیاره‌ی کشتوکاڵ ئاماژەی پێدەدات، بەهێنانی 250 دەنك گه‌نمه‌شامی توانراوە بڕی 1 بەرامبه‌ر به 700 بەرهەمەکە زیاد بکەن، ئەمەش هانیاندەدات تاکو بتوانن ئەم بەرهەمەی کە بۆیەکەمجارە لەهەڵەبجە دا دەکرێت، زياتر برەوی پێبدرێت و ببرێته سەرجەم ناوچەکانی کوردستان.
مێژووی بەرهەمهێنانی ئەم جۆرە گه‌نمه‌شامییه دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2012 لە کەنەدا، لەپاش ئەوە لەساڵی 2016 هێنراوەتە تورکیا و پارساڵیش بۆ یەکەمینجار هێنرایە پارێزگای هەڵەبجە, یەکەمین بەرهەمی لە پێشەنگای خواردنە خۆماڵییەکان نمایشکراوە و بووه‌تە جێگای سەرنجی میوانان و هاووڵاتیانی کوردستان.
ئ. م