بارسێلۆنا 4 یاریزان ده‌گوازێته‌وه و 2 یاریزان ده‌فرۆشێت
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له بارسێلۆنا، لە بازاری گواستنەوەی یاریزانان یانه‌ی كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ھەوڵی گواستنەوەی چوار یاریزان دەدات.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلەنیا له چاپی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 19 نۆڤێمبه‌ری 2018، ئاماژەی بە ھەوڵەکانی یانەی بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی زستانە کردووە.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه بارسێلۆنا پلانی دارشتووە ھەریەکە لە ئادریان رابیۆی ناوه‌راستكاری پاریس سانجێرمان، دی یۆنگ، دی لێختی ئەستێرەی لاوی ھۆلەندی و لاپۆردای ئۆرگوایی بگوازنەوە.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه بارسا بەنیازە لە بازاری گواستنەوەی زستانە ده‌ستبه‌رداری چەند یاریزانێکیش بێت کە گوومان دەکرێت عوسمان دێمبیلێ، مالکۆم و ڤێرمایلین لەم یاریزانانە بن کە بارسا بەنیازە دەستبەرداریان بێت.