عامری وه‌ڵامی په‌یامه تونده‌كه‌ی سه‌در ده‌داته‌وه
K24- هه‌ولێر:
هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در دایه‌وه، كه ئه‌مڕۆ ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح كردبوو و عامری گوتی: "ئێمه له‌سه‌ر حیسابی نیشتیمان موجامه‌له‌ی هیچ كه‌سێك ناكه‌ین".
عامری له په‌یامه‌كه‌یدا بۆ سه‌در دووپاتیكرده‌وه: "په‌یامی ئێوه له‌ڕێگه‌ی میدیاكانه‌وه به‌ده‌ستم گه‌یشت، چاودێری و گرنگیپێدانی ئێوه به‌رز ده‌نرخێنم، هاوكات هیوادارم سه‌ماحه‌تی ئێوه ته‌واوی زانیارییه‌كانی لای خۆتان بنێرن، بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دادگا به‌دواداچوونی ته‌واوی بۆ بكرێت".
عامری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "بۆتان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وانه‌ی خوێنی خۆیان و رۆڵه‌كانیان و خۆشك و برا و هاوڕێكانیان له‌پێناو خاك و نیشتیمان هه‌رزان فرۆش كرد، هه‌رگیز ناكرێت موجامه‌له‌ی هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر حیسابی نیشتیمان بكه‌ن، یاخۆد به‌رامبه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ی ده‌رهه‌ق به نیشتیمان ده‌كرێن له‌ئاستی خودا بێده‌نگ بن"، جه‌ختیشیكرده‌وه، "ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه‌ین، كه خه‌می گه‌وره‌مان عێراق و خزمه‌تكردنی عێراقییه‌كان بێت، دوور له پشكپشكێنه‌ی تایفی".
ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یامێكی توندی ئاراسته‌ی هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح كرد و دووپاتیكرده‌وه، "چه‌ند رێككه‌وتنێكی گه‌وره له‌نێوان ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی فه‌تح و ئه‌ندامه سوننییه‌كانی هاوپه‌یمانی بونیادنانه‌وه هه‌ن بۆ كڕینی پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان"، داواشی له هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عامری كرد، "ده‌ست له كڕینی وه‌زاره‌ته‌كان هه‌ڵگرن".
H.B