شاره‌وانى سێ پارێزگاى هه‌رێم هاوكارى شاره‌وانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ڵه‌بجه:
پارێزگاكانی هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانی له سه‌ر به‌شه داهاتی شاره‌وانییه‌كانیان بڕی 300 ملیۆن دیناریان كردووه‌ته هاوكاری، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی پێ جێبه‌جێ بكرێت.
نزیكه‌ی پێنج ساڵه هەڵەبجە به چوارەم پارێزگای هەرێمی کوردستان ناسێنراوە، بەڵام لەسەروبەندی بەپارێزگا بوونی قەیرانێكی سه‌ختی دارایی و شه‌ڕی تیرۆر بەرۆکی هه‌رێمى کوردستانی گرت، بەم هۆیەوە زۆریک لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان جێبەجێ نه‌كران، دوای ئه‌و ماوه‌یه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ به هاوکاری پارێزگاکانی دهۆك و هه‌ولێر و سلێمانی ده‌ست به جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كان بكرێت.