به ڤیدیۆ... ڤان دایك نهێنی گریانی ناوبژیوانه‌كه‌ی ئاشكرا كرد
ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ی نێوان ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كه راسته‌وخۆ ده‌ستی به گریان كرد و نهێنی گریانه‌كه‌شی بۆ ڤان دایكی به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا ئاشكرا كرد.
ئالین هاتیجان شه‌وی رابردوو له خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپا یاری نێوان ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندای به‌ڕێوه برد، یارییه‌كه‌ش به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه ناوبژیوانه‌كه ده‌ستی كرد به گریان، وه‌ك له زوومی كامیران ده‌ركه‌وتووه ڤان دایك ده‌چێته لای و دڵنه‌وایی ده‌داته‌وه.
ڤان دایك له لێدوانێكدا بۆ میدیاكان ئاشكرای كرد، ئالین هاتیجانی ناوبژیوانی یارییه‌كه به‌هۆی مردنی دایكی گریاوه.
ڤان دایك ده‌شڵێت: ناوبژیوانی یارییه‌كه پێی گوتم كه پێش یارییه‌كه دایكم كۆچی دوایی كردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی هه‌ستیاری و گه‌وره‌یی ئه‌م یارییه نه‌متوانی له پرسه‌كه‌ی ئاماده‌بم، ئێستاش هیچ وشه‌یه‌كم نییه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌مناكی و هه‌ستی خۆمی پێ ده‌رببڕم.
ئالین هاتیجان ناوبژیوانی رۆمانی ته‌مه‌ن 38 ساڵ، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2008ـه‌وه بڕوانامه‌ی فه‌رمی ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی پێبه‌خشراوه.