نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی كه‌نه‌دا ره‌وشی ئاواره‌كانییان تاووتوێكرد

K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له پۆل گیبارد، باڵیۆزی كه‌نه‌دا له عێراق و نانسی بێرگیرۆن سه‌رۆكی نووسینگه‌ی كه‌نه‌دا له هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
به گوێره‌ی وێبسایتی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گیبارد خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی داعش و حه‌واندنه‌وی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر ده‌ربڕی و پوخته‌یه‌كه‌ی ده‌رباره‌ی به‌رنامه و چالاكی و هاوكارییه‌كانیان بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، كه‌نه‌دا به بایه‌خه‌وه سه‌یری یه‌كسانیی جه‌نده‌ری، به‌شداریی كارای ئافره‌ت له جومگه‌كانی بڕیار و پرسی حوكمڕانی و لامه‌ركه‌زییه‌ت ده‌كات.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پوخته‌یه‌كی له باره‌ی ره‌وشی ئه‌مڕۆ و قۆناغی نوێی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا خسته روو و تیشكی خسته سه‌ر قۆناغی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و پشتیوانیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا و رۆڵی كه‌نه‌دای له‌مباره‌یه‌وه به‌رز نرخاند.
تاووتوێكردنی دۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران، پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێم، هه‌نگاوه ئه‌رێنییه‌كانی هه‌رێمى كوردستان ده‌رباره‌ی ڕه‌وش و ڕۆڵی ئافره‌تان، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كه‌نه‌دا و به‌ره‌وپێشبردنیان و دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
ئ. م