جۆنیۆر هۆكاری سهركهوتنی له ریال مهدرید بۆ ئهم 2 كهسه دهگهڕێنێتهوه

ڤینیسیۆس جۆنیۆری یاریزانی لاوی یانەی ریال مەدردیدی ئیسپانیا لە چاوپێکەوتنێکدا باس لەوە دەکات کە هیچ کاتێک بروای بەوە نەبووە بتوانێت بە کەمترین کات خۆی لەگەڵ یانەکەی بگونجێنێت و باسی ئەو کەسانەش دەکات کە هاوکاری بوون لەو هەماهەنگیەی کە دروستی کردووە.
جۆنیۆر لهمبارهیهوه دهڵێت: هیچ کاتێک بروام بەوە نەبوو بتوانن بەم شێوەیە لەگەڵ هاورێیانم هەماهەنگی دروست بکەم، سەرەتا کە پەیوەندیم بە ریزەکانی ریال مەدریدەوە کرد، پێموابوو چەند ساڵێکم پێویستە تا بتوانم خۆم لەگەڵ کەش و هەوای ئەم یانەیە بگونجێنم، زۆرێک لە هاورێیانم و خێزانەکەشمان ئەم بیرکردنەوەی منیان هەبوو، بەڵام دوای ئەوەی کە پەیوەندیم بەم یانەیە کرد، بە ماوەیەکی کەم توانیم هەماهەنگیەکی باش لەگەڵ یاریزانان و کەش و هەوای یانەکە دروست بکەم.
جۆنیۆر گوتیشی: دەمەوێت سووپاسی مارسێلۆ و کاسێمیرۆ بکەم کە ئەوان رۆڵێکی باشیان بینی لەوەی کە من بتوانم خۆم لەگەڵ یانەکە بگونجێنم، ئەم دوو هاونیشتیمانیەم رۆژانە قسەیان لەگەڵدا دەکرد و هانیان دەدام.