كاڤانی: نابێت باڵۆن دۆر بدرێته مۆدریچ
ئیدینسۆ كاڤانی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆروگوای له لێدوانێكدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ناكرێت خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر بدرێته مۆدریچ، ده‌شڵێت: ئه‌م خه‌ڵاته پێویسته به یاریزانێكی فره‌نسا بدرێت كه مۆندیالیان بردۆته‌وه.
دوای یارییه دۆستانه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو كاتێك فره‌نسا به گۆڵێكی ئۆلیڤه‌ر جیرۆ شكستی به ئۆروگوای هێنا، كاڤانی گوتی: نێیمار له ده‌ره‌وه‌ی ململانێیه‌كانه و نابێت خه‌ڵاته‌كه‌ش بۆ مۆدریچ بێت، چونكه ئه‌و ناوه‌راستكاره كرواتیاییه به باشترینی یاریزانی 2018 ده‌ستنیشان كرا و خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی مۆندیالیشی به‌ده‌ستهێنا.
كاڤانی ده‌شڵێت: ئه‌م خه‌ڵاته پێویسته له نێوان یاریزانێكی فره‌نسا یه‌كلایی بكرێته‌وه كه به شایسته‌یی بوونه پاڵه‌وانی مۆندیالی رووسیا.
بڕیاره خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر له رۆژی 3ـی مانگی داهاتوو به باشترین یاریزانی 2018 بدرێت.