ئه‌مڕۆ یانه‌كانی پێشمه‌رگه رۆژێكی ئاگرینی تێپه‌ڕ كرد
له گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نایابی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 3 یاری به‌ڕێوه چوون، پێشمه‌رگه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كرد، له به‌رامبه‌ردا ئارارات به خاڵێك رازیبوو.
هه‌ولێر 0 ـ 3 پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
ئه‌م یارییه له یاریگه‌ی دووه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری به‌ڕێوه چوو، له ده‌ستپێكی یارییه‌كه عه‌بدوڵڵا سه‌ربه‌ست كاپتنی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر زوو ده‌ستی خۆی وه‌شاند و شریتی گۆڵه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی بڕی، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه به‌سوودی كوڕانی سه‌میر بابۆ كۆتایی هات.
دواتر له گێمی دووه‌م، هه‌مان یاریزان عه‌بدوڵڵا سه‌ربه‌ست له رێگه‌ی لێدانی پێناڵتی گۆڵی دووه‌می بۆ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر زیاد كرد.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، عومه‌ر سه‌دام هێرشبه‌ری لاوی پێشمه‌رگه گۆڵی سێیه‌می بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد و 3 خاڵی یارییه‌كه‌ی بۆ تیپه‌كه‌ی مسۆگه‌ر كرد.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 13 خاڵ و بۆ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه سه‌ركه‌وت، له به‌رامبه‌ردا هه‌ولێر له 6 یاری ته‌نیا یه‌ك بردنه‌وه‌ی هه‌یه، پێشبینی ده‌كرێت له خانه‌ی پێنجه‌مه‌وه بۆ پله‌كانی خواره‌وه دابه‌زێت.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 1 ـ 0 هه‌ندرێن
ئه‌م یارییه له سلێمانی به‌رێوه چوو، هه‌ندرێن له گێمی یه‌كه‌م لێدانێكی پێناڵتی له‌ده‌ستدا، به‌مه‌ش هه‌ر زوو باجی له‌ده‌ستدانی ئه‌م پێناڵتییه‌ی دا، كاتێك محه‌مه‌د ئیبراهیم یاریزانی پێشمه‌رگه له خوله‌كی 38 له رێگه‌ی لێدانی سه‌ر گۆڵێكی كوشنده‌ی بۆ پێشمه‌رگه تۆمار كرد، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
ئه‌م شكسته‌كه‌ی هه‌ندرێن ئه‌وه‌نده‌ی تر بارودۆخی ئه‌م یانه‌یه‌ی خراپتر كرد، به‌وپێیه‌ی له كۆی 6 یاری ته‌نیا 5 خاڵی كۆكردۆته‌وه و به پێنچ خاڵ بۆ خانه‌كانی خواره‌وه‌ی ریزبه‌ندی خوله‌كه داكشا.
له به‌رامبه‌ردا پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به كۆكردنه‌وه‌ی 14 خاڵ شوێنی خۆی له پێشه‌نگی خوله‌كه قایمتر كرد.
ئارارات 0 ـ 0 گازی باكوور
ئه‌م یارییه له پیرمام به‌رێوه‌چوو، به درێژایی 90 خوله‌كی یارییه‌كه هیچ لایه‌كیان نه‌یانتوانی به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوون بشكێنن.
ئارارات به كۆكردنه‌وه‌ی 11 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له پله‌ی سێیه‌می دێت، له به‌رامبه‌ردا گازی باكوور به 7 خاڵ له ناوه‌راستی ریزبه‌ندی خوله‌كه ده‌بیندرێت.