گه‌ڕی شه‌شه‌م به 4 یاری ئاگرین كۆتایی دێت
ئێواره‌ی هه‌ینی به ئه‌نجامدانی 4 یاری دیكه گه‌ڕی شه‌شه‌می یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان كۆتایی دێت، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له كاتژمێر (2:30) ئه‌نجام ده‌درێن.
له پایته‌خت یاری لوتكه به‌ڕێوه‌یه
برایه‌تی له نێو یاریگه‌ی خۆی له هه‌ولێری پایته‌خت باوه‌ش بۆ یانه‌ی دهۆكی میوانی ده‌كاته‌وه، دوایینجاریش كه ئه‌م دوویانه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه به‌یه‌ك گه‌یشتن وه‌رزی 2016 ـ 2017 بوو كاتێك برایه‌تی به تاكه گۆڵێكی مازن عه‌زیز سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد.
برایه‌تی و دهۆك بارودۆخییان له‌م وه‌رزه به ته‌واوه‌تی له‌یه‌كتر جیاوازه، برایه‌تی دوای ئه‌وه‌ی دوو یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی به شكست بۆ هه‌ژمار كرا، به ته‌واوه‌تی دۆخی كه‌وتۆته لێژی، له كۆی سێ یاری ته‌نیا دوو خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی 13ـه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه جێماوه.
له به‌رامبه‌ردا، یانه‌ی دهۆك دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ خولی نایاب له ئێستاوه جه‌نگی ململانێكردنی ناسناوه‌كه‌ی ده‌ستپێكردووه و 11 خاڵی له كۆی 5 یاری كۆكردۆته‌وه.
شێروانه به‌ره‌نگاری زێرڤانی ده‌بێته‌وه
شێروانه به راهێنه‌رێكی نوێ گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نایابی كوردستان به‌رامبه‌ر زێره‌ڤانی ده‌كات، یانه كه‌لارییه‌كه هه‌فته‌ی رابردوو دوای شكسته‌كه‌یان به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر سه‌ردار مه‌جیدی راهێنه‌ریان دوورخسته‌وه و وه‌لید محه‌مه‌دیان خسته شوێنه‌كه‌ی.
زێره‌ڤانی ئه‌م وه‌رزه ده‌بێته سێیه‌مین یانه‌یه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی شێروانه سه‌ردانی كه‌لار ده‌كات، ئه‌م وه‌رزه‌ی هه‌رچی گه‌شتی بۆ گه‌رمیان كردبێت به سه‌ركه‌وتن و 3 خاڵه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
شێروانه له كۆی پێنچ یاری ته‌نیا یه‌ك خاڵی هه‌یه، له به‌رامبه‌ردا زێره‌ڤانیش ئه‌م وه‌رزه هێشتا ئاستی راسته‌قینه‌ی ساڵانی رابردووی پێشكه‌ش نه‌كردووه و به 6 خاڵ له ناوه‌راستی ریزبه‌ندی ئه‌م وه‌رزه ده‌بیندرێت.
ئاكرێ و نه‌ورۆز به‌یه‌كده‌گه‌ن
ئاكرێ و نه‌ورۆز بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خولی نایاب به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، ئه‌م دوویانه‌یه هه‌فته‌ی رابردوو كه‌وتنه داوای یه‌كسانبوونه‌وه، ئاكرێ له دوو یاری رابردوو متمانه‌ی هانده‌رانی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و 4 خاڵی كۆكردۆته‌وه، هه‌فته‌ی رابردووش ئامانج ئه‌كره‌می هێرشبه‌ری ئاكرێ بووه خاوه‌نی یه‌كه‌مین هاتریك له‌م وه‌رزه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی نه‌ورۆز به دۆخێكی ناجێگر تێپه‌ڕ ده‌بیت و له 3 یاری رابردوو 3 به‌رامبه‌ربوونی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كردووه و به 6 خاڵ له پله‌كانی دواوه‌ی ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت.
ده‌ربه‌ندیخان له دووری هانده‌ره سه‌ركه‌شه‌كانی ده‌بێته میوانی زاخۆ
ده‌ربه‌ندیخان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی زاخۆ رێگایه‌كی دووری بڕیوه، ئه‌م یارییه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌مین رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌م دوویانه‌یه له مێژووی خولی نایاب.
زاخۆ ئه‌م وه‌رزه خووی به یه‌كسانبوون گرتووه و له 4 یاری رابردوو یه‌كسانبوون به‌رۆكی گرتووه، له كۆی 5 یاری ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا 4 خاڵی كۆكردۆته‌وه و له پله‌ی یانزه‌یه‌م دێت، له به‌رامبه‌ردا ده‌ربه‌ندیخان ئه‌م وه‌رزه به 6 خاڵ پله‌ی هه‌شته‌می گرتووه.