ئیبار به كۆمه‌ڵێك ریكۆردی سه‌یروسه‌مه‌ره شكستی به ریال مه‌درید هێنا
یانه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌ر ده‌ستی سانتیاگۆ سۆلاری تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو، دوای ئه‌وه‌ی له لالیگا به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام به‌رامبه‌ر ئیبار دۆڕا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 24 نۆڤێمبه‌ری 2018، له گه‌ڕی سێزده‌یه‌می لالیگا، یانه‌ی ئیبار میوانداریی ریال مه‌دریدی كرد.
له خوله‌كی 16 گۆنزالۆ ئیسكالانتی گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ ئیبار تۆمار كرد، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م، سێرجی ئێنریچ گۆڵی دووه‌می بۆ ئیبار له خوله‌كی 52 زیاد كرد، دوای تێپه‌ڕبوونی پێنج خوله‌ك له‌سه‌ر ئه‌م گۆڵه، ئێنریكی گارسیا كیكی گۆڵی سێیه‌می بۆ ئیبار تۆمار كرد.
گرینگ‌ترین رووداوه مێژووییه‌كانی یارییه‌كه:
ـ له دوای وه‌رزی 1999 ـ 2000 یه‌كه‌مجاره ریال مه‌درید 7 یاری سه‌ره‌تای وه‌رز له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان له لالیگا گۆڵیان لێ تۆمار بكرێت.
ـ گۆنزالۆ ئیسكالانتی به درێژایی وه‌رزی رابردوو له كۆی 28 یاری ته‌نیا یه‌ك گۆڵی له لالیگا كرد بوو، به‌ڵام له‌م وه‌رزه له كۆی 8 یاری، 2 گۆڵی له لالیگا كردووه.