ریڤاڵدۆ نهێنییهك له بارهی باوهڕهێنان بهخودا ئاشكرا دهكات
ریڤاڵدۆی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی بڕازیل و یانەی بارسێلۆنا بۆ جاری یەکەم لە ژیانی خۆیدا نهێنیەکی زۆر سەیر ئاشکرا دەکات و دەڵێت کە تاوەکو ساڵی 2004 هیچ باوەری بەوە نەبووە کە خوداوەندێک بوونی هەیە، بەڵام دوای ئەوەی کە چەندینجار گوێ لە دەنگی نادیار دەبوو، بریارەکەی گۆڕی و باوەری بە هەبوونی خوداوەند کرد.
ریڤاڵدۆ لهمبارهیهوه چیرۆكی باوهڕهێنانی بهههبوونی خودا دهگێرێتهوه و بهم شێوهیه دهڵێت: تاوەکو ساڵی 2004 هیچ بروایەکەم بە بوونی خوداوەندێک نەبوو و هەرگیز بڕوام بەم شتانەش نەبوو، بەڵام لەم ساڵەدا شتێکی سەرنجراکێش بەسەرم روویدا، کاتێک ریزەکانی یانەی کرۆزیرۆی وڵاتەکەم جێهێشت، چەند رۆژێک دەنگێکی نادیار پێ دەگوتم کە تۆ تووشی روداوی هاتووچۆ دەبیت و دەمری، هەموو رۆژ ئەم دەنگە دووبارە دەبوو و لە ناکاو دەنگێکی دیکە هات و پێ گووتم ئەگەر باوەر بە هەبوونی خودایەک بکەیت ئەوا نامری.
ریڤاڵدۆ زیاتر دهڵێت: چیرۆکەکە لێرەوە دەستی پێکرد، رۆژێک بە مەبەستی راپەراندنی هەندێ لە ئیش و کارەکانم بەرەو شارەوانی ساوپالۆ بەرێکەوتم، لە رێگادا چەند دەنگێکی ترسناکم گوێ لێ بوو، پێشتریش چەند کەسێک لە بنەماڵەکەمان بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا بوو هەربۆیە پەلە پەل گەڕامەوە ماڵەوە و لە رێگادا زۆر خۆم دەپاراست و کاتێک کە گەڕامەوە ماڵەوە وەک منداڵ دەگریام و لەو کاتە بریارمدا کە باوەر بە هەبوونی خودایەک بکەم.