ڤاران دوای شكسته قورسه‌كه‌یان چی گوت؟
دوای ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید به شكستێكی قورس به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام به‌رامبه‌ر ئیبار دۆڕا، رافایل ڤاران ره‌خنه له هه‌موو یاریزانه‌كان ده‌گرێت و ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ كردمان هه‌رگیز تۆپی پێ نه‌بوو، ئێمه شتێكی ئه‌وتۆمان نه‌كرد كه شایه‌نی نرخ و دڵخۆشی بێت.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه، 24 نۆڤێمبه‌ری 2018، رافایل ڤاران به‌رگریكاری ریال مه‌درید به‌شداری پرێس كۆنفرانسێكی كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هیچ كامێك له یاریزانه‌كان دڵخۆش نین و هه‌مووانیش به‌رپرسن له‌م شكسته قورسه.
ڤاران ده‌ڵێت: كێشه‌ی گشتی تیپه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كه هیچ كامێك له یاریزانه‌كان دڵهۆش نییه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له یارییه‌كانی داهاتوو سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنین پێویسته یه‌كڕیز بین و له‌ڕووی ده‌روونیشه‌وه به‌باشی خۆمان ئاماده بكه‌ین.
ڤاران گوتیشی: ئێمه زنجیره‌یه‌ك یاریمان برده‌وه و كه‌وتبووینه سه‌ر رێڕه‌وی سه‌ركه‌وتنه‌كان، به‌س به‌داخه‌وه ئه‌مرۆ جارێكی تر شكست به‌رۆكی گرتینه‌وه، بۆیه پێویسته خۆمان راست بكه‌ینه‌وه.
ڤاران گوتیشی: له یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆ به‌داخه‌وه نه‌مانتوانی هاوسه‌نگی تیپه‌كه رابگرین و له‌ژێر فشاری یاریزانانی ئیبار خۆمان رزگار بكه‌ین.
ریال مه‌درید له ئێستادا به كۆكردنه‌وه‌ی 20 خاڵ له خانه‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی دێت، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئیبار به 18 خاڵ خانه‌ی هه‌شته‌می گرتووه.