سۆلاری دوای شكسته‌كه‌یان چی گوت؟
سۆلاری راهێنه‌ری ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێكدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه هه‌رگیز بیری له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه به‌رامبه‌ر ئیبار تووشی ئه‌م شكسته قورسه بن، ده‌شڵێت: ئیبار یارییه‌كی به‌هێز و گه‌وره‌ی كرد و نه‌مانتوانی ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكه‌ین.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 24 نۆڤێمبه‌ری 2018، سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری ریال مه‌درید له پرێس كۆنفراسێك هۆكاری شكسته‌كه‌ی روون كرده‌وه و گوتی: سه‌رجه‌م گۆڵه‌كان له باڵه‌كانه‌وه لێمان تۆمار كرا، بۆیه له سبه‌یه‌وه ئیش له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته ده‌كه‌م.
سۆلاری گوتیشی: ئێمه یارییه‌كی خراپمان كرد و پێویست ناكات زۆر له باره‌ی هه‌ڵه‌كان قسه بكه‌ین، چونكه من له ئێستاوه بیر له 5 یاری داهاتوومان ده‌كه‌مه‌وه.
سۆلاری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه دوای ئه‌م شكسته ژووری جلگۆڕینی ریال مه‌درید پڕ كردووه له نیگه‌رانی و دڵته‌نگی یاریزانان.
راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی ریال مه‌درید ده‌شڵێت: ئیبار له هه‌موو ڕووییه‌كه‌وه له ئێمه باشتر بوون، ئه‌وان له نیوه‌ی یه‌كه‌م گۆڵێكیان كرد، كه‌چی ئێمه نه‌مانتوانی ئه‌نجامه‌كه راست بكه‌ینه‌وه، بۆیه له گێمی دووه‌م ئه‌ركمان سه‌خت بوو، دوو جاری دیكه تۆڕه‌كه‌مان هه‌ژێندرا.
سۆلاری گوتیشی: هه‌رگیز بیرم له‌وه نه‌كردبووه‌وه كه تووشی ئه‌م شكسته قورسه ده‌بین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ پێمان نه‌كرا، به‌دڵنیاییه‌وه بۆ یارییه‌كانی داهاتوو ده‌یكه‌ین.
سۆلاری جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه له سبه‌ی سێشه‌مه‌وه ئیش له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان ده‌كاته‌وه و ده‌شڵێت: ده‌زانم رێژه‌یه‌كی زۆر گۆڵ له ئێمه تۆمار كراوه، بۆیه ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین گۆڵی كه‌متر له ئێمه تۆمار بكرێت و له ئێستاوه‌ش پیرۆزبایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه له یانه‌ی ئیبار ده‌كه‌م.