به‌هۆی لافاوه‌وه 6 كەس لە واست و 12 كەسیش لە شەرگات گیانیان لەدەستدا
K24 - هه‌ولێر:
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی بارانی بەخوڕ و لافاوەوە، لە واستی رۆژھەڵاتی عێراق، خانوویەك رووخا و 6 كەس گیانیان لەدەستدا، كە 5 یان ئەندامی یەك خێزانبوون و لە دایك و باوك و 3 منداڵ پێكھاتبوون.
تەنیا لە گوندی حوریەی سەربە شەرگات لە پارێزگای سەڵاحەدینیش، تەرمی 3 ژن و 9 منداڵ دۆزراونەتەوە، كە بەھۆی لافاو خنكابوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ، رایگه‌یاند، به‌هۆی بارانی به‌خوڕ لافاو هه‌ستاوه و زیانی به زیاتر له 800 خانوو له گونده‌كانی (حوریه و حه‌زرانیه) گه‌یاندووه له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كراوه، 15 خانوو به ته‌واوه‌تی داڕماون و 15 كه‌سیش بریندارن، هاوكات 3 هه‌زار خێزانیش ئاواره بوونه.
شه‌وی رابردوو به‌هۆی پێشبینیكردنی بارانی به‌خوڕ و هه‌ستانی لافاو، چوار پارێزگای ناوه‌ڕاستی عێراق، كه‌وتنه حاڵه‌تی ئاماده باشییه‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزی ئاسمانی و به‌رگری شارستانی ئاگادار كرابوونه‌وه.
ئ. م