سێڤییا پێشه‌نگی لالیگای به بارسێلۆنا چۆل كرد
یانه‌ی سێڤییا له لالیگا لە ڤه‌له‌د وه‌لیدی بردەوە و پێشەنگایەتی لالیگای لە بارسێلۆنا وەرگرت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 25 نۆڤێمبه‌ری 2018، لە گەڕی سێزده‌یه‌می لالیگا سێڤییا میوانداریی ڤه‌له‌د وه‌لیدی کرد و یارییەکەشیان بە گۆڵێکی بێ وەڵام بردەوە.
نیوەی یەکەم دوای تێپەربوونی 30 خولەک، ئاندرێ سیلڤای پۆرتوگالی تاکە گۆڵی لە بەرژەوەندی ئەندەلوسەکان کرد و ژمارەی گۆڵەکانیشی لە لالیگا گەیاندە 8 گۆڵ.
بەم بردنەوەیە سێڤییا کۆی خاڵەکانی گەیاندە 26 خاڵ و پێشەنگایەتی بە بارسێلۆنا چۆڵکرد، ڤه‌له‌د وه‌لیدیش بە 17 خاڵ مایەوە.