سۆلاری له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی رۆما چی گوت
له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی رۆما له چامپیۆنزلیگ، راهێنه‌ری ریال مه‌درید ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات سه‌رجه‌م هه‌ڵه‌كانی یاری رابردوویان به‌رامبه‌ر ئیبار چاره‌سه‌ر كردووه و بۆ بردنه‌وه له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی سوورن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 26 نۆڤێمبه‌ری 2018، سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێك نیگه‌رانی خۆی له ره‌خنه‌كان ده‌ربڕی و گوتی: به درێژایی 116 ساڵه‌ی مێژووی ریال مه‌درید له دوای هه‌ر یارییه‌ك ره‌خنه له راهێنه‌ر و ئه‌م یانه‌یه گێراوه، ئه‌م فشار و ره‌خنانه‌ش ته‌نیا به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م یانه‌یه باشترینی مێژووه.
سۆلاری ده‌شڵێت: شكسته‌كه‌ی ئیبار له لالیگا زۆر به ئازار بوو، ئێمه كارمان له‌سه‌ر راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانمان كردووه و بۆ بردنه‌وه له رۆما ده‌چینه یاریگه و ده‌بێت ئه‌نجامێك به‌ده‌ست بهێنێن كه شایسته‌ی مێژووی ریال مه‌درید.
سانتیاگۆ سۆلاری گوتیشی: وه‌ك یاریزانی ریال مه‌درید بیره‌وه‌ری خۆشم له‌گه‌ڵ یانه‌كانی ئیتاڵیا هه‌یه، به‌تایبه‌تی یانه‌كانی لازیۆ و ئینته‌ر میلان گۆڵم لێكردوون، هیواداریشم وه‌ك راهێنه‌ر بتوانم شكست به یانه‌ی رۆما بهێنم.
سۆلاری له پرێس كۆنفرانسه‌كه زۆرترین پرسیاری له باره‌ی ئیسكۆ لێكرا، له‌مباره‌یه‌وه راهێنه‌ری ریال مه‌درید ده‌ڵێت: ئیسكۆ وه‌ك هه‌ر یاریزانێكی تر بۆ ئێمه نرخ و گرینگی زۆری هه‌یه، باوه‌ڕم به سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان هه‌یه و له خه‌می زوو گه‌ڕانه‌وه‌ی یاریزانه پێكراوه‌كانیشم.
سۆلاری گوتیشی: دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌و ئیسكۆ به باشی پابه‌ندی مه‌شق و راهێنانه‌كانه و متمانه‌م پێیه‌تی و یه‌كێكه له‌و 23 یاریزانانه‌ی كه له تیپی یه‌كه‌می ریال مه‌درید پشتی پێده‌به‌ستین.
سبه‌ی چوارشه‌ممه له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و به كاتی هه‌ولێر، رۆما و ریال مه‌درید له چامپیۆنزلیگ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، هه‌ردووكیان پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌یان گرتووه و یانه‌ی شایانه به جیاواز گۆڵ له پێشه‌نگ دێت.