دوای 16 ساڵ، هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق رووبه‌ڕووی ئه‌م یانه‌یه ده‌بێته‌وه
له گه‌ڕی نۆیه‌می خولی نایابی تۆپی پێی عێراق، ئێواره‌ی چوارشه‌ممه له كاتژمێر 2:00ـی پاشنیوه‌ڕۆ یانه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی دیوانییه ده‌كات.
بارودۆخی ئه‌م دوویانه‌یه له‌م وه‌رزه
یانه‌ی هه‌ولێر دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه بۆ خولی نایابی عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به راهێنه‌رایه‌تی عیماد عۆده له 8 یاری رابردوو، 3 بردنه‌وه و 3 به‌رامبه‌ربوون و 2 شكستی هه‌یه و به 12 خاڵ له پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی خولی نایابی عێراق دێت.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی دیوانییه دوای چه‌ندان ساڵ دابڕان له خولی نایابی عێراق به ئاستێكی خراپ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له كۆی 8 یاری ته‌نیا 6 خاڵی كۆكردۆته‌وه، 3 شكست، 4 به‌رامبه‌ر و یه‌ك بردنه‌وه‌ی هه‌یه و له پۆلێنی حه‌ڤده‌یه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت.
مێژووی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كانی نێوانیان
دواییجار كه ئه‌م دوویانه‌یه رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه‌ته‌وه، ساڵی 2002 بوو كه ئه‌وكات یانه‌ی هه‌ولێر له هه‌ردوو یاری چوون و گه‌ڕانه‌وه‌دا سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، به‌مه‌ش دوای 16 ساڵ جارێكی دیكه ئه‌م دوویانه‌یه به‌یه‌ك ده‌گه‌نه‌وه.
دوای ته‌وابوونی یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه، خولی نایابی عێراق بۆ ماوه‌ی 45 رۆژ ده‌وه‌ستێت، به‌هۆی به‌شداریكردنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له پاڵه‌وانێتی ئاسیای 2019 كه له وڵاتی ئیمارات به‌ڕێوه ده‌چێت.