ئاسایشی سلێمانی فیلمێك له باره‌ی بەرخودانی سیاسیی باکووری کوردستان قه‌ده‌غه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئاسایشی گشتی سلێمانی، نمایشی فیلمی 14ى تەمووز قه‌ده‌غه‌كرد، كه له ده‌رهێنانی هاشم بایده‌میره و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌شی له باره‌ی بەرخودانی چەند زیندانییەکی سیاسیی باکووری کوردستانه.
سینه‌ما سالم له سلێمانی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، بڕیاربوو فیلمه‌كه، له رۆژی 1ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018 نمایش بكرێت و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌شی له باره‌ی بەرخودانی چەند زیندانییەکی سیاسیی باکووری کوردستانە، کە له ساڵانی "هه‌شتادا و لەژێر ئەشکەنجەی دڕندانەی ڕژێمی فاشیستیی تورکیادا"، خەبات دژی ستەم دەکەن.
وه‌ك له روونكردنه‌وه‌دا كه ئاراسته‌ی رای گشتی كراوه، هاتووه: "ئەمە قەدەری هەمیشەیی گەلی کورد و هەموو ئازادیخوازانی دنیا بووە، دژ بە سیستەمە شموولی و فاشیستەکان له هه‌ر كوێ و له‌ژێر هه‌ر پاساوێكدا. له درێژه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته فاشیستییه‌دا، ئەمڕۆ لە لایەن ئاسایشی گشتیی سلێمانییەوە پەیوەندیمان پێوە کرا و پێیان ڕاگەیاندین کە بە هیچ شێوازێک ڕێگە نادەین ئەم فیلمە نمایش بکرێت".
له درێژه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌ی سینه‌ما سالمدا هاتووه: "ئەمڕۆ لە لایەن ئاسایشی گشتیی سلێمانییەوە پەیوەندیمان پێوە کرا و پێیان ڕاگەیاندین کە بە هیچ شێوازێک ڕێگە نادەین ئەم فیلمە نمایش بکرێت. گەرچی ئێمە داوای نووسراوی فەرمیمان کرد، بەڵام وەڵامیان نەبوو و تەنها جەختیان لەوە دەکردەوە كه خۆمان تووشی سەرئێشە نەکەین، چونکە ئەوان بە هیچ شێوازێک ڕێگە نادەن ئەم فیلمە نمایش بکرێت".
ئه‌و سینه‌مایه بڕیاره‌كه‌ی ئاسایشی سلێمانی به "نه‌فییه‌كی ڕوون و ڕاشكاوی ئازادیی ڕاگه‌یاندن" وه‌سف ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ نییه جگه لە سانسۆرێكی ڕوون و بێپه‌رده".
هه‌ر له روونكردنه‌وه‌كه‌ی سینه‌ما سالمدا هاتووه: "ئێمە لە لایەکەوە ئاسایشی سلێمانی بە بەرپرسیار دەزانین و پێویستە ڕوونکردنەوەیان لەسەر ئەم هەڵوێستە هەبێت. لە لایەکی تریشەوە پارێزگاری سلێمانی، کە لە ڕووی ئیدارییەوە کەسی یەکەمی ئەم شارەیه، پێویستە ڕوونکردنەوە و هەڵوێستی هەبێت و پێمان بڵێت لەژێر سایەی دەسەڵاتی ئەودا، خەریکە چی دەگوزەرێت و گەر ئەو دەسەڵاتی بەسەر ئەمەدا نییە، پێمان بڵێت ئەی بۆ پارێزگارە و له‌م شاره‌دا كێ حاكمه؟".
قه‌ده‌غه‌كردنی نمایشی ئه‌م فیلمه له كاتێكدایه، كه راپۆرته میدیاییه‌كان به‌مدواییه باس له چه‌ند داوایه‌كی توركیا ده‌كه‌ن له ده‌سه‌ڵاتدارانی سنووره‌كه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان.
پێشتر به‌هۆی شكستهێنانی ئۆپه‌راسیۆنێكی نهێنی توركیا له سنووری ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی، په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و حزبه و ئه‌نقه‌ره گرژی تێكه‌وت و توركیا نوێنه‌ری یه‌كێتی ده‌ركرد.
به‌مدواییانه چه‌ند راپۆرتێكی میدیایی ئاشكرایان كردووه، توركيا داوایه‌كی له یه‌كێتی كردووه به بیانووی هاوكاریكردنی په‌كه‌كه، دوو به‌رپرسی خۆی سزا بدات، به‌ڵام سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه.
پێشتریش قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كه كوڕی سكرتێری گشتی كۆچكردووی یه‌كێتییه، به نووسراوێكی فه‌رمی بڕیاری داخستنی نووسینگه‌ی ته‌واوی ئه‌و حزبانه‌ی ده‌ركرد، كه مۆڵه‌تی فه‌رمییان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رنه‌گرتووه.